کۆمەڵی ئیسلامی، بڕیارێک لە بارەی ژماردنەوەی دەنگەکان دەدات

0

نوچەنێت:تایبەت

بەرپرسی مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکوک رەتیکردەوە، کە حزبەکەی لە چاودێریی پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەستی لە کەرکوک، کشابێتەوە و دەڵێت”هێشتا بڕیاری کۆتایمان نەداوە”.

گۆڕان، هاوپەیمانی و کۆمەڵی ئیسلامی لەکەرکوک هاوپەیمانێتی (نیشتیمان)یان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ی پەرلەمانی عێراق پێکهێنابوو، بەڵام بەپێی ئەو ئەنجامەی کە کۆمسیۆنی عێراق  رایگەیاندووە، هیچ کورسییەکیان بەدەست نەهێنابوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، رێباز سابیر بەرپرسی مەڵبەندی ٤ی کۆمەڵی ئیسلامی لەکەرکوک، سەبارەت بە کشانەوەیان لە چاودێری پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست، لە کەرکوک، رایگەیاند”تەنها ئەمڕۆ چاودێرمان نەناردووە، دوێنی چاودێرمان ناردبوو، رەنگە سبەینێش چاودێر بنێرین”.

بەرپرسی مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی لە کەرکوک، گوتیشی”ئێمە ئێستا لە کۆبوونەوەداین، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆتاییمان نەداوە بکشێینەوە لە چاودێریکردنی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست لەکەرکوک،نازانین بڕیاری سبەینێمان چی دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com