نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، رۆژی هەینی، وەزیری دەرەوەیان سەردانی نەمسا دەکات .
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، وان ئی، وەزیری دەرەوەی چین سەردانی ڤییەنا دەکات و لە گەڵ لایەنە ئەوروپیەکان کۆدەبێتەوە. تاکو گفتوگۆ لە بارەی پرسی ئێرانەوە بکەن.
لو کانگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ئەمڕۆ چوارشەممە،٤ی جونەی رایگەیاند، شاندێکی باڵای وڵاتەکەی رۆژی هەینی سەردانی چین دەکات و وەزیری دەرەوە سەرکردایەتی دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لە نەمسا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و چین کۆبێتەوە.