هۆکاری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەكان دژی داعش لە سەر رێگەی كەركوك- خورماتوو – كفری، دەستیپێكرد. چاودێرێکی سیاسی کوردیش دەڵێت “هەر ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەجێناکۆکەکان هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی بە دوو هۆکار ئەنجام دەدرێت.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 4-7-2018) ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەكان، كە پێكهاتووە لە حەشدی شەعبی ‌و هێزی وەڵامدانەوی خێرا لە سەرووی رێگەی كەركووك – خورماتوو – كفری دەستیپێكردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەو ئۆپەراسیۆنەدا لە گوندی پەڵكانە بۆمبێك بە هێزە عێراقییەكاندا تەقیوەتەوە و كوژراوێك ‌و حەوت بریندار هەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، حەسەن بارام، چاودێری سیاسی و شارەزا لە ناوچە جێناکۆکەکان، لە بارەی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان لە سنووری کەرکوک رایگەیاند: هەر ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەجێناکۆکەکان هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی بە دوو هۆکار ئەنجام دەدرێت، یەکەم ئەوەیە کە داعش و گروپە تیرۆرستییەکان تەنگیان بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و حکومەت هەڵچنیوە هۆکاری دووەمیش ئەوەیە، کە ئەو بۆچوونەی لە لایەن هاوپەیمانان و کوردەوە دروستبووە، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و زەرورەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە، بۆیە ئەوان هەوڵدەن و ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە.

حەسەن بارام دەڵێت “ئەو ئۆپەراسیۆنانە کاریگەریان نابێ، چونکە ئەو گروپانە بە ئۆپەراسیۆنێک و دووان بنبڕ نابن و درێژەی دەبێ. ئەم ئۆپەراسیۆنە کارێکی کاتییە.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێوایە، داعش لە پانتاییەکی فراوان لە سێگۆشەی سوننە بوونی هەیە، کە لە ئێستادا هیچ هێزێکی عێراقی لێ نییە، ئەم دۆخەش پەیوەندی بەو ململانێیەوە هەیە، کە لە عێراقدا هەیە.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com