نوچەنێت-ئاژانسەکان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی رۆژانەی خۆی لە گەڵ راگەیەنەکان، روانگەی ئەم وەزارەتەی لەبارەی کۆمەڵێک بابەتی هەستیار خستەڕوو.
هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی میدیاکان سەبارەت بە دۆخی باشوری سوریا و هەروەها هەناردەکردنی نەوتی ئێران، هەڵوێستی وەرگرت.
نائۆرت لەبارەی دەستگیرکردنی دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە نەمسا بە تۆمەتی پەیوەندی بە کاروباری تیرۆرستی و هەواڵی تەقاندنەوەی شوێنی کۆبوونەوەی موجاهدینی خەڵک، گوتی: ئێمە بە گشتی کردەوەی تیرۆرستییەکانی ئێران مەحکوم دەکەین، شارەزایی و ئاشنایەتیمان بەم رەوتە هەتە و ئیدانەی دەکەین.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، واشنتۆن لە هەوڵدایە تاکوو لە گەڵ چین وەکوو گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران بکەوێتە گفتوگۆوە، تاکوو واز لە کڕینی نەوتی ئێران بهێنێ.