وەزاەتی پێشمەرگە هۆکاری تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی دەخاتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی لیژنەی پێشمەگەر لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، داوای ڕوونکردنەوەیان لەوەزارەتی پێشمەرگە کردووە، لەسەر تەقینەوەی ئەو کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی، ئەوان سێ هۆکاریان خستەڕوو.

کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ھێزەکانی ٧٠ لە تاسڵوجەی نزیک شاری سلێمانی درەنگانی شەوی ڕابردوو ٤/٣ ی تەموزی ٢٠١٨ تەقییەوە، هەر ئەمڕۆ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگایەکی لەشکری رۆژ لە پارێزگای دهۆک دەتەقێتەوە، ئەمە پێنجەم جارە کۆگای چەک و تەقەمەنی لەهەرێمی کوردستان دەتەقێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هەڵوێستی لیژنەکەیان لەسەر رووداوی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک رایگەیاند “یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ لیژنە باڵاکەی وەزارەتی پێشمەرگە باسکردن بووە لە تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی، کە ئەوە چوارەمین حاڵەتە روودەدات، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و لە هۆکاری ڕووداوەکان، تاکو ئێستا لیژنەکە ئەنجامی لێکۆڵینەوکانیان رانەگەیاندووە، ئێمە ناتوانین قسەی لەبارەوە بکەین”.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت “داوای ڕوونکردنەوەمان کردووە لەلیژنەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر تەقینەوەی ئەو کۆگایانە و چ زەمانێکیش هەیە بۆئەوەی، کە کۆگاکانی دیکە، کە ماوەن نەتەقنەوە و پارێزراو بن”.

هەروەها گوتی “وەزارەتی پێشمەرگەش پێی راگەیاندوون، ئەو كۆگایانە لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگ نییە، بەڵكو هی یەكەكانی زێڕەڤانی و ٧٠ و ٨٠ یە، چونکە وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان کۆگاکانی لەسەر شێوازی نوێیە”. 

شیلان جەعفەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرپرسانی وەزارەت سێ هۆكاریان بۆ روودانی ئەو تەقینەوانە خستۆتەڕوو:

یەکەم: ئەو كۆگایانە بەشێوازی سەربازی نوێ دروستنەكراون.

دووەم: گەرمی کۆگاکان و شێوازی كارەبا و فێنككەرەوەکانیان كۆنە.

سێیەم: بەهۆی نەبوونی زانیاری پێویست لای هەندێك لە پێشمەرگەكان و کەمتەرخەمی پاسەوانەکان، رەنگە ببێتە هۆی روودانی ئەم جۆرە ڕووداوانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com