ئێران شانە تیرۆرستییەکانی لە ئەوروپا وەگەڕ دەخاتەوە

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

بەلجییکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، رۆژی رابردوو، دیپلۆماتکارێکی ئێرانیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی و تەقاندنەوەی شوێنی کۆبوونەوەی موجاهدینی خەڵکی ئێران دەستگیر کردووە، ئەم دیپلۆماتە ئێرانیە، لە ئەڵمانیا دەستگیر کراوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا، نەمسا بە فەرمی داوای لە باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤییەنا کردووە، کە پارێزبەندی ئەم دیپلۆماتە ئێرانییە هەڵبوەشێنێتەوە.

دەوڵەتی نەمسا لەم نامەیەدا بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی ئەم دیپلۆماتە ئێرانیەی کردووە.

دیپلۆماتی دەستگیرکراو لە باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤییەنا کاری کردووە و دواتر، کە ئەیالەتی بایرنی ئەڵمانیا، بە بڕیاری دەستبەسەری نێودەوڵەتی دەستگیر کراوە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو رادەستی دادگایەکی بەلجیکا بکرێت و لەوێ دادگایی بکرێت.

ئەم دیپلۆماتکارەی ئێران، وێڕای شەش کەسی دیکەی ئێرانی-بەلجیکی، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی شوێنی کۆبوونەوەی موجاهدینی خەڵک لە برۆکسێل، دەستگیر کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com