ئیسرائیل جەنەڕاڵێک بۆ دۆسیەی ئێران دیاری دەکات

0

نوچەنێت-معاریو

رۆژنامەی”معاریو”ی ئیسرائیل، ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی جولای ئاشکرای کرد، سوپای ئەم وڵاتە لەم دواییانە و بۆ یەکەمین جار جەنەڕاڵێکی وەک بەرپرسی دۆسیەی ئێران دیاری کردووە و ئەرکی دیاریکراوی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە لە هەموو بوارەکاندا.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی العربی الجدید، لەم بارەوە نووسیویەتی: ئەم جەنەڕاڵە ئەرکدار کراوە، تاکوو بەرەنگاری ئێران ببێتەوە، لە کۆکردنەوەی زنیاری تاکوو بەرەوڕوبوونەوەی ئامادەبوونی ئێران لە سوریا.

معاریۆ هەروەها نووسیویەتی: گادی ئایزنکوت، سوپاسالاری ئیسرائیل، “نیتزا ئاڵۆزنی” وەک سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆن دیاری کردووە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی معاریۆ، ئاڵۆن لە میانی سەردانەکەی سوپاسالاری ئیسرائیل بۆ ئەمریکا، ئەندامی شاندەکە بووە. ئەم جەنەڕاڵە هەروەها لە کۆبوونەوەی هاوبەشی سوپاسالارانی ئیسرائیل و ئەمریکا، کە تایبەت بووە بە سوریا، بەشدار بووە.

ئەم بەرپرسیاریەتییە پێشتر لە ئەستۆی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بووە، کە لە لایەن ئیهود ئۆڵمەرت بەڕێوەچووە.

راگەیەنەکانی ئیسرائیل لەبارەی دانانی جەنەڕاڵێکی سوپای ئیسرائیل بۆ دۆسیەی ئێران، دەڵێن “ئەم بڕیارە بە مانای بەرەنگاربوونەوەی تەواوی ئێرانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com