نوچەنێت: تایبەت
کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ھێزەکانی 70 لە تاسڵوجەی نزیک شاری سلێمانی درەنگانی شەوی ڕابردوو 3/2-2018 تەقییەوە. ئەفسەرێکی پێشمەرگەش دەڵێت “جیا لە زیانی ماددی ئەفسەرێک و چوار پێشمەرگە بریندار بوون”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەرچاوەیەک لە یەکەی 70، لەبارەی رووداوی تەقینەوەی کۆگای چەک و تەقەمەنی رایگەیاند “بەھۆی ئاگرگرتنی کۆگاکەوە جگە لە زیانێکی زۆری ماددی زەرەری گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام ”ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگەمان بریندارن و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێ“.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەکات، کە “جارێ نازانین ئایا ھۆکاری ئاگرەکە بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێتەوە یان کەمتەرخەمی لە شێوازی هەڵگرتن، یان هۆاکاری دیکە، بەڵام لەو کاتەدا کۆگاکە تەقیوەتەوە، کە کارەبا ھەتووەتەوە، بۆیە لیژنەیەکی پسپۆڕی شارەزا بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ئاگرگرتنی کۆگاکە پێکھێنراوە و لێکۆڵینەوەی جددی لەسەر ئەو ڕووداوە دەکەین”.