واشنتۆن: دەیان وڵاتی جیهان چالاکیەکانیان لە ئێران کەم کردۆتەوە

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

برایان هوک، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە دەستپێکی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاکوو ئێستا نزیک بە ٥٠ وڵات ئامادەییان دەربڕیوە چالاکیەکانیان لە ئێران کەم بکەنەوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ی ئەمریکا، ئامانجی توندترکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران، گۆڕینی رژێم نییە و ئەمریکا تەنها هەوڵ دەدات رەفتاری ئەم وڵاتە بگۆڕێت.

برایان راشیگەیاند، لە رۆژانی داهاتوو، سەردانی وڵاتانی عەرەبی کەنداو دەکات.

راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ژمارەیەکی زۆرتر لە وڵاتانی جیهان رێژەی هاوردەی نەوتی خۆیان لە ئێران بگەیێننە سیفر.

برایان هوک گوتیشی “بازاڕی جیهان توانای پڕکردنەوەی بۆشایی نەوتی ئێرانی هەیە  و دەتوانێ هەناردەی نەوتی ئێران قەرەبوو بکاتەوە.

راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە، کە واشنتۆن بە نیاز نییە بۆ گەمارۆ نەوتیەکانی سەر ئێران، هیچ وڵاتێک دەربهێنێ و هەر وڵاتێک بیهەوێ مامەڵە لە گەڵ ئێران بکات، گەمارۆکانی ئەمریکا دەیگرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com