لە هەرێم، ناوچەیەکی گەشتیاری پڕکراوە لە مریشکی مردارەوبوو

0

نوچەنێت

زیاتر لە 1000 مریشکی مرادەرەوەبوو فڕێدەدرێتە سەرچاوەی زەڵم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە. پزیشکێکی ڤیتەرنەری-یش دەڵێت “دەبێ پەلە بکرێ لە پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە و مەرترسییە بۆ تەندروستی و ژینگە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەوە دوومجارە حاڵەتی لەم شێوەیە روودەدات،کە ژمارەیەکی زۆر مریشکی مردارەوەبوویان فڕێداوەتە نێو چەمەکەی ئاوی زەڵم و ئەو شوێنە شوێنی گەشتیارییە و بۆ پشوودانی خەڵکە، بەڵام بەهۆی بۆنەکەوە کەس ناتوانێت سەردانی ئەو شوێنە بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. شێرزاد مەحموود، پزیشکی ڤیتەرنەری، لەبارەی فڕێدانی ئەو مریشکانە رایگەیاند: فڕێدانی هەر لاشەیەکی مردوو، ئاژەڵ یان پەلەوەر ژینگە پیس دەکات و ئەو ژمارەیەش زۆر زۆرە و دەبێ پەلە بکرێ لە پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە.

د. شێرزاد دەڵێت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بزانن هۆکاری مردنی ئەو مریشکانە چی بووە، کە ئایا بە ئانفلو ئانزایە، تەسەمومە یان نیوکاسلە، رێکاری پێویست بگیریێتەبەر. ئەم دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوەکە و دروستبوونی باکتریا و سەرچاوەی نەخۆشی بۆ هاوڵاتیان.

ئەو پزیشکی ڤیتەرنەریە ئاماژە بەوە دەکات، کە دەبێ بەوردی بزانرێت چەند رۆژە ئەو مریشکانە فڕێدراونەتە ناو ئاوەکە و چ جۆرە نەخۆشییەکیان هەبووە. هەروەها دەبێ بەپەلە پاشماوەکەی دەربهێندری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com