نوچەنێت
لە سەر رێگەی نێوان کەرکوک – خورماتوو، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی دیجلەی سەر بە حەشدی شەعبی کوژرا.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی حەشدی شەعبی، درەنگانی شەوی رابردوو (دووشەممە 2-7-2018)، “عەلی خەلیفە”، ناسراو بە ئەبو زەهرای عەبادی، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی دیجلە، سەر بە حەشدی شەعبی کوژرا.
دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی کوژرانی ئەو سەرکردەیە رایدەگەیێنێت: “شەوی رابردوو ئەبو زەهرای عەبادی، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی دیجلەی سەر بە حەشدی شەعبی کوژرا”. بەڵام باسی چۆنییەتی و هۆکاری کوژرانەکەی نەکراوە.
ئەبو زەهرای عەبادی یەکێک بووە لە سەرکردەکانی هێزی بەدر لە پارێزگای میسان.

