نوچەنێت
ماوەی چەند ڕۆژێكە بڵاوبونەوەی هەواڵی “تای خوێنبەربوون” لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووەتە جێی باس وخواسی گەرمی هاوڵاتیان، بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە كەچەندان حاڵەت لە هەرێمی كوردستان وناوچەكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق وەك شارەكانی دیوانییەو ناسریەو بەسرەو تەنانەت بەغداش تۆماركراوە.
نەخۆشی تای خوێنبەربوون چییە؟[١]

پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات، کە زیندەوەرێکی بچوک “گەنە” هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە لە شارەکانی ئەفریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە زیاد دەکات و بڵاوە.
نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.
دەربارەی نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چارەسەر و چۆنێتی خۆپاراستن و گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، دکتۆر سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری بەشی خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر بۆ خەندان زانیاری زیاتر دەخاتەروو.
تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ و بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر لەشی ئاژەڵەکە و تووشی نەخۆشیەکەی دەکات، بەڵام نیشانەکانی دیار نییە لەسەر ئاژەڵەکە.
هۆکارەکانی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ:
1-ئەگەر ئەو گەنەیەی هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و بە مرۆڤەکەوە بدات، ئەوا مرۆڤەکە تووشی تای خوێن بەربوون دەبێت، یان مرۆڤ گەنەکە بگرێت و بیکوژێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.
2-لە رێگەی سەربڕینی ئاژەڵی تووشبووەوە، کاتێک خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، لە بەروبوومەکەشیدا هەیە، بەڵام ئەگەر هاتوو شیرەکە بکوڵێنرێت ئەوا هیچ ڤایرۆسێکی تێدا نامێنیت، هاوکات گۆشتیش بە کوڵاندن ڤایرۆسەکەی تێدا نامێنێت.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە چییە؟
1-لە 3-7 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەون و نەخۆشییەکە تایەکی بەرزی دەبێت، هەموو جەستەی ئازاری هەیە، بەتایبەت ئازار لە پشت و ملی دروست دەبێت، لەوانەیە نەخۆشەکە تووشی سکچوون و رشانەوە ببێت، لە قۆناغەکانی کۆتایشدا خوێن بەربوون دەستپێدەکات.
2-نەخۆشەکە لە دەموو لووتییەوە خوێن بەردەبێت، پاشان لە پشتیشی پەڵەیەکی خوێن بەربوون دەردەکەوێت، لەوکاتەشدا دەبێت چارەسەر بکرێت.
چارەسەری ئەم نەخۆشییە چییە؟
هەموو تایەک و خوێن بەربوونێک نەخۆشییەکە نییە، بەڵام بێگومان ئەگەر کەسەکە دەستکاری ئاژەڵی کردبێت، یان ئاژەڵی سەر بڕیبێت، یاخود تێکەڵی لەگەڵ ئاژەڵ هەبێت، یان لە جێگایەک بووبێت ئەو ڤایرۆسەی تێدابێت، گومان دەکرێت، هەربۆیە دەبێت پشکنینی خوێنی بۆ بکرێت.
پێویستە لە نەخۆشخانە جیابکرێتەوە لەگەڵ نەخۆشەکانی دیکە، چونکە زۆرجار پاشەڕۆکەی دەبێتە هۆی تووشبوونی نەخۆشی تر، هاوکات بەگوێرەی نیشانەکانی چارسەر دەکرێت، تای هەبوو دەرمانی تای پێ دەدرێت، خوێنی کەم بوو خوێنی تێدەکرێت، یان سکچوون و ڕشانەوەی هەبوو، دەرمانی تایبەت بە سکچوونی پێدەدرێت، لەگەڵ دەرمانێکی دژە ڤایرۆس.
نەخۆشەکە ئەگەری مردنی هەیە بە رێژەی لە 30-40%، لە 70% ئەگەری چاکبوونەوەی هەیە، ئەگەر زووش دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکرێت و چارەسەر بکرێت، ئەگەری چارەسەر و چاکبوونەوەی ئاسانە.
ڕێگاکانی خۆپاراستن:
1-دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقامەکان بە نایاسایی.
2-ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەوبکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوکات بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان، ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی کڕین دەبێت بە ئاگابن.
3-نەچوونی مرۆڤ، بۆ ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.
بەگوێرەی مەرجەکانی ڤیتەرنەری گۆشتفرۆشی سەرجادەکان قەدەغەیە
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. شێرزاد مەحموود، لە بەڕێوەبەرایەتی ڤیتەرنەری هەولێر، لەبارەی تای خوێنبەربوون رایگەیاند: ئەوە ماوەی سێ ساڵە یەک دانە دەرمان بۆ نەهاتووەتە دایرەکەمان و تەندەراتمان نییە، بەتەواوی ئیفلیج بوویین، جونکە حکومەتی هەرێم هیچ بڕە پاریەکمان بۆ تەرخان ناکات.
د.شێرزاد مەحموود دەڵێت “ئەوانەی توش دەبن کرێکار و مەڕدارن، کە راستەوخۆ لە گەڵ ئاژەڵ کاردەکەن. هەروەها دکتۆری بەیتەریەیە، قەسابەکان، ئەمانە لە کەسە یەکەمەکانن، کە مەترسی زیاتریان لەسەرە، بڵاوبوونەوەشی لەرێگەی گۆشتەوەیە. هەروەها لە رێگەی گەنەشەوە دەگوازرێتەوە.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، پێوستە ئاژەڵەکان بشۆردرێنە و بە هیچ شێوەیەک نابێ گەنەیان بە دەست لێ بکرێتەوە و بە باشی گرنگی بە مەرجەکانی تەندروستی بدرێت، ئەو هاوڵاتیانەی کە بەنجەیان بریندارە باشتر وایە بۆ خۆپارێزی بە دەستکێشەوە گۆشت لەت بکەن.
ئەو دکتۆرەی ڤیتەرنەریە ئەوەشی خستەڕوو -و گوتی “وەک لیژنەی خۆبەخشی دوو حەوتووی پێش ئێستا، ژمەرەیەکی زۆر قەسابی سەرجادەکانمان دەستبەسەر کرد و گۆشتەکانیشیان دەستی بەسەردا گیرا. ئێمە لە هەوڵەکان و کارەکانمان بەردەوامین و رێنمایی هاوڵاتیان دەکەین، بەڵام ئەو جۆرە گۆشت فرۆشییە بووەتە دیاردە و پێی یاسا قەدەغەکراوە و کاری شارەوانییە پێشی پێ بگرێ. بەگوێرەی مەرجەکانی ڤیتەرنەری ئەو جۆرە گۆشتفرۆشیانە قەدەغەیە”.
مێژووی تای خوێنبەربوون لە عێراق [2]
تای خوێن بەربوون لە ساڵانی سیەكانەوە لەعێراقدا بوونی هەبووەو ئێستاش جارێكی تر لەهەرێمی كوردستان و عێراق سەریهەڵداوەتەوە، بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایدەگەیەنن: هەمو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەكە گیراوەتەبەرو هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەنەوە ئەو گۆشتەی لەدەرەوە هاوردەی عێراق دەكرێت هیچ مەترسیەكی لەسەرنییەو ئەگەر گۆشتیش بەباشی بكوڵێنرێت ئەوا مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست ناكات.
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئەوەی ڕاگەیاندووە: كە ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەڕوبونەوەی نەخۆشیەكە گیراوەتەبەر، دەشڵێت “ئەم نەخشیە بەتەنیا لەعَراق نییە و لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكەش بوونی هەیەو ساڵانە سەرهەڵدەداتەوە، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئەوەش دوپات دەكاتەوە، كە ڤایرۆسی ئەم نەخشیە هیچ پەیوەندیەكی بەو گۆشتە هاوردانەوە نییە، كە دەهێنرێنە عێراق”.
د. حسێن عەلی، ڕاوێژكار لەوەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەش ئاشكرادەكات نەخۆشیەكە هیچ زیانێكی بە سامانی ئاژەڵ لە عێراق نەگەیاندووەو هەمو ڕێوشوێنێكی پێویستیش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەكە گیراوەتەبەر.
فەرمانگەكانی ڤێتەرنەری لای خۆیانە دەستیان كردوە بەهەڵمەتی خۆپاراستن لەنەخۆشیەكەو سەرجەم ئەو كێڵگەو شوێنانەی لە گوندەكان تایبەتن بە بەخێوكردنی مەڕوماڵات بەدەرمانی پێویستی بنبڕكردنی زیندەوەرە زیانبەخشەكان ڕژێنراوون، وەزارەتی كشتوكاڵ هاوڵاتیان لەوە دڵنیا دەكاتەوە هیچ مەترسیەك لەبەكارهێنان و خواردنی گۆشت نییە، چونكە ئەگەر گۆشت بەباشی كوڵێنرا ئەگەر ڤایرۆسەكەشی تێدابێت مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ نامێنێت و ڤایرۆسەكە بەگەرمی زۆر لەناودەچێت.
خۆتان بەدوور بگرن لە كڕینی گۆشت لە كوشتارگە لاوەكییەكان
وهزارهتى تهندروستى ههرێمى كوردستان لهسهر ههوالى بلاوبوونهوهى حاڵهتى نهخۆشى “تای خوێنبەربوون” له ههرێمى كوردستان كۆبووهوه.
بهپێى راگهیاندراوێكى وهزارهتى تهندروستى ههرێم، رۆژی یهكشهممه 1/7/2018 ستافى وهزارهت به سهرپهرشتى وهزیری تهندروستى كۆبوونهتهوه و لهسهر بلاوبوونهوهى حاڵهتى نهخۆشیهكه سێ بڕیارى داوه:-
1- پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ وشیاركردنەوەی خەڵكی لەو نەخۆشییە و ڕێنوێنیكردن بۆ خۆپاراستنیان.
2- دابینكردنی بودجەیەك لەلایەن حكومەتەوە بۆ پرژاندنی دەرمان بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشیەكە و ئەو كارەش لە گوندەكانەوە دەستپێدەكات.
3- دروستكردنی ژووری كار لە سەرجەم پارێزگاكان تایبەت بە نەخۆشییەكە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی گۆشت لە كوشتارگە لاوەكییەكان و ئەوانەی مەرجی تەندروستیان نییە، هەروەها داواشیان لێ دەكات پاكوخاوێنی خۆیان بپارێزن تا دوور بن لە نەخۆشییەكە.
ههر لهم بارهوه رۆژی یهكشهممه 1/7/2018، حکوومەتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، کە هیچ مەترسییەک لەسەر بڵاوبونەوەی نەخۆشی “تای خوێنبەربوون” لە عێراقدا نییە.
ئاماژهى بهوهش كردووه، كه راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەوە دووپات دەکەنەوە، کە 7 حاڵەتی ئەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمارکراون، کە پێنجیان بوونەتە هۆی مردن و یەکیان چاک بووەتەوە و ئەوەی دیکەشیان لەژێر چارەسەرى دایە.
راشیگهیاند” بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەم نەخۆشییە دەمێکە لەعێراق و دەوڵەتانی چواردەوری هەیە و یەکەم حاڵەت لەساڵی 1979 تۆمارکراوە و لەو مێژەشەوە چەندین تووشبوو لەعێراق تۆمارکراون، بەڵام سنورداربووە و لە وڵاتانی چواردەوریش چەندین حاڵەت هەبوون، بەڵام نەبووەتە پەتا”.
ئەوەش باسکراوە کە راپۆرتەکان دڵنیایی دەدەن کە ئەم نەخۆشییە لە نەخۆشییە هاوبەشەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵانه و لە کەسی توشبوو یان مێشوولەوە دەگوازرێتەوە، بەڵام ئەگەر گۆشت باش بکوڵێنرێت نەخۆشییەکە ناگوێزێتەوە.
ڕێگاکانی خۆپاراستن له تای خوێنبەربوون
1- دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقامەکان بە رێگهى نایاسایی.
2- ئەو کەسانەی گۆشت دهفرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە تهندروستییهكان پەیڕەوبکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوکات بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان، ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی کڕین دەبێت ئاگاداربن و زۆر نزیكى شوێنه پیسهكان نهكهون و به ووشیارى مامهله لهگهل كۆشتدا بكهن.
3- پێویسته مرۆڤ خۆى لهو ئاژهلانه دوور بخاتهوه، كه گەنەو مێشۆلهیان له سهر لاشهى نیشتووهو خوێنى ئاژهلهكان دهمژن و دواتر به مرۆڤهوه دهدهن و خوێنهكه بۆ مرۆڤ دهگوازنهوه.
له لایهكى ترهوه رێكخراوى تهندروستى جیهانى (WHO) له پرۆژهیهكدا كۆشش دهكات بۆ بلاو كردنهوهى هۆشیارى تهندروستى لهسهر ڤایرۆسهكه لهناو هاولاتیانداو له لایهكى ترهوه به هاوكارى تهندروستى ولاتان بهرنامهیهكى ئاماده كردووه به تایبهت له ولاتانى ئهورووپا و رۆژههلاتى ناوهراست و ئاسیاو ئهفریقیا، به مهبهستى بنبڕكردنى ئهو هۆكارانهى كه دهبنه هۆى بلاوكردنهوهى ڤایرۆسى نهخۆشیهكه له رێگهى دۆزینهوهى دهرمانى دژه ڤایرۆسى و گرنگى دان به پاك و خاوێنى ئهو شوێنانهى كه ئاژهل و پهلهوهریان تێیدا بهخێو دهكرێت.
گۆشتی سەر شەقامەكان هۆكاری سەرەكین[3]
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ”تا ئێستا یەك حاڵەتی توش بوون بەنەخۆشی”تای خوێنبەربوون” لەهەرێمی كوردستان تۆماركراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی دیكەی نەخۆشیەكە لەپارێزگاكانی تری عیراق تۆماركراون”.
خاڵس قادر بۆ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت ”ژینگەی عیراق و هەرێمی كوردستان لەبارە بۆ تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكە، بەڵام هەردوو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم، هەماهەنگی و ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ڕوبەرووبونەوی نەخۆشییەكە.”
خاڵس قادر گوتیشی ” هۆكاری نەخۆشیەكە جۆرێك لە ڤیرۆسێكی گوێزەرەوەیە كەلەسەر لەشی ئاژەڵان یا شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵ هەیە و گەشە دەكات، مەترسیەكەشی لەم كاتەدا ئەوەیە لەم وەرزدا كەوەرزی گەرمایە، وەرزی گەشەكردنی ئەو ڤایرۆسەیە.”
د.خالس قادر وتیشی” لە عێراق و ناوچەكە شوێنی نیشتەجێبونی ئەو ڤایرۆسە هەیە، بەتایبەت ئەو كەسانە توشیان دەبێت مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئاژەڵاندا هەیە، بۆیە ئەو كەسەشی توشی بووە لەكوردستان كەسێكی شوانە، بەڵام ئەمە ناكرێت پێی بوترێت پەتا و دیاردە، چونكە تۆماركردنی یەك حاڵەت لەچەند ساڵكدا نابێتە دیاردە، ئەگەرچی لەساڵانی ڕابردووش هەبوون، چارەسەركراون.”
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەترسی ئەوەشی باسكرد ؛ كە فرۆشتنی گۆشتی سەر شەقامەكان هۆكاری یەكەم و ڕاستەوخۆن بۆ توش بوونیان بەنەخۆشی” تای خوێن بەربوون”.
ئەوەشی گوت “بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی مردنی توشبوانی ڤایرۆسەكە(Crimean Congo haemorrhagic fever) لە(40%) ە، بەڵام حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق بەهەماهەنگی هەموو ڕێ و شوێنێكی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو نەخۆشیەیان گرتۆتە بەر.”
سەرچاوەکان:
1ـ http://www.xendan.org/life/detailnews.aspx?jimare=9034&babet=34&relat=7038
