
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ى پرسى گێڕانه‌وه‌ى ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مانى كوردستان
ماوه‌یه‌كه به‌هۆى ئه‌و كه‌ش و هه‌وا سیاسسییه‌ى ئیمڕۆ له‌كوردستاندا هاتۆته ئارا له‌باره‌ى زه‌مینه‌سازى بۆ سازانى نیشتمیانى و، هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى كه ڕه‌هه‌ندى نیشتیمانیان هه‌یه، هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌م له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانیش و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنیشه‌وه به‌گشتى زۆر باسى پرسى گێڕانه‌وه‌و هه‌موار كردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌كرێت له‌نێو هۆڵى په‌رله‌مانى كوردستاندا. بۆیه لیره‌دا بۆ به‌رچاو ڕوونى هه‌موو لایه‌ك، به‌پێویستى ده‌زانین ئه‌م راستیانه بخه‌ینه ڕوو:-
یه‌كه‌م: به‌پێى پێڕه‌وناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان دانانى به‌رنامه‌ى كار به‌ڕێكه‌وتن ده‌بێت له‌نێوان ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیدا، یا به‌لایه‌نى كه‌م به‌دوو له‌سه‌ر سێ ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستوور بگێڕینه‌وه ناو هۆڵى په‌رله‌مان ده‌بێت به‌ڕه‌زامه‌ندى و ڕێكه‌وتن بێت له‌نێوان ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیدا.
دووه‌م: ده‌ستوور یه‌كێكه له‌و یاسا گرنگانه‌ى هه‌موو لایه‌ك كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه ڕه‌هه‌ندى نشتیمانى هه‌یه، بۆیه ده‌بێت به‌سازان و ته‌وافوقى نیشتیمانى بێته‌وه نێو هۆڵى په‌رله‌مان، نه‌وه‌كو به‌زۆرینه‌و كه‌مینه، له‌ئێستاشدا سازان و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى ده‌ستوور به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵانه‌ش دیارى نه‌كراوه كه ده‌بێت هه‌موار بكرێنه‌وه، بۆیه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى نایه‌وێت یاسایه‌ك بگێڕێته‌وه نێو هۆڵى په‌رله‌مان كه ڕه‌هه‌ندى نیشتیمانى هه‌یه‌و سازانى له‌باره‌یه‌وه نه‌كراوه.
سێیه‌م: تا ئێستا به‌ڕه‌سمى فڕاكسیۆنى كوردستانى كه گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنى په‌رله‌مانه داواى گێڕانه‌وه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستووریان نه‌كردووه، كه‌واته بنه‌مایه‌كى گرنگى سازان لێره‌دا بوونى نییه، سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش وه‌كو پێشتر به‌ڵێنیدابوو، كه پێڕه‌وى سازان و ته‌وافوق ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ى كاره‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر له‌بوارى حزبیشدا بێت، دیاره یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه هه‌موو پڕۆژه یاساكانى ڕه‌هه‌ندى نیشتیمانیان هه‌یه به‌سازان و ته‌وافوق بگێڕدرێته‌وه نێو هۆڵى په‌رله‌مان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانیش كه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستانه هه‌مان ڕاو بۆچوونى هه‌یه، بۆیه به‌بێ سازان له‌سه‌ر پرسى ده‌ستوور له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پێى باش نییه ده‌ستوور به‌زۆرینه‌و كه‌مینه بگێڕدرێته‌وه‌و پێویسته له‌ده‌ره‌وه ڕێكه‌وتنى له‌سه‌ربكرێت، ئینجا بگێڕدرێته‌وه نێو په‌رله‌مان.
پێنجه‌م: سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆكارى له‌یه‌كترازانى پێوه‌ندى سیاسى نێوان حزبه‌كانى كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆكارى دروستبوونى درز‌و كه‌لێن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه ببێته فاكته‌رى ته‌بایى و به‌یه‌كگه‌یشتنى هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌و ڕوحه‌ش كارى كردووه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه هیچ هێزو لایه‌نێكى سیاسى له‌پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا فه‌رامۆشبكرێت و پێى وایه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌هێزو جوانین و ناكۆكى و جیاوازى بیر‌و بۆچوونیش ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزمان ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ى پێشى كرابێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه‌ى كردووه‌و سه‌ردانى یه‌كه به‌یه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كانى كردووه‌و هه‌وڵیداوه بگه‌نه سازان و ڕێكه‌وتن، پێشى وایه له‌و ڕێگایه زیاتر هیچ ڕێگایه‌كى ترمان له‌به‌رده‌مدا نییه.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
15/1/2013