نوچەنێت-سی.بی.ئێس
پێگەی سی.بی،ئێس، لە بابەتێکدا هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ هەر چی زیاتر گۆشەگیرکرنی ئێران شی دەکاتەوە.
بە گوێرەی پێگەی سی.بی.ئێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ناردنی شاندی بەرپرسانی بۆ وڵاتانی ئاسایی و ئەوروپی،هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی لە گەڵ ئێران، دابخات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە چڕی هەوڵ دەدات دەوڵەتی حەسەنی روحانی و رژێمی ئێران، لە ئاستی جیهاندا گۆشگیر بکات.
بە گوێرەی سی.بی.ئێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم هەوڵانەی خۆی دوای ئەوە دەست پێکردووە، کە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەرکرد.