بانگەوازێکی بەپەلە لە فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا رایدەگەیەنێت، ئەوانەی دیپۆرتکراونەتەوە و ناویان تۆمار نەکراوە سەردانیان بکەن. ئەندامێکی کارای فیدراسیۆنەکەش دەڵێت “ئەمە بۆ یارەمەتیدانی ئەو کەسانەیە کە بە نایاسایی دیپۆرتکراوانەتەوە”. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەندامێکی کارای فیدراسیۆنەکە، نەیویست ناوی بڵابکرێتەوە لە بارەی بانگەوازەکەیانەوە رایگەیاند “فیدراسیۆن بە پێویستی زانی مافی ئەو کەسانەی دیپۆرتکراونەتەوە بگێڕێتەوە، کە ئەمەش خزمەت بەو پەنابەرانە دەکات، کە ناویان تۆمار نەکردووە یان بەشێوەی نایاسایی دیپۆرت کراونەتەوە.

دەقی بانگەوازی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی:

بانگەوازێکی بەپەلە لە فیداراسیۆنی پەنابەران بۆ ئەو پەنابەرانی لەماوەی ساڵانی (٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨) بەشێوەی زۆرەمڵی (دیپۆرت)ی عێراق و هەرێمی کوردستان کراونەتەوە تائیستا ناویان و بەڵگەنامەکانیان تۆمار نەکراون. پەلەبکەن لە تۆمار کردنی ناو و بەڵگەنامەکانیان بەتایبەتی ئەو پەنابەرانەی لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا بێ دۆکیومێنتی فەرمی و بە شێوەیەکی نایاسایی دیپۆرت کرابێتەوە یان ئەو پەنابەر لە گەڕانەوەیدا توشی دەستگیر کردن، سوکایەتی پێ کردن، لێکۆڵینەوەی ئەمنی، یاخود هەر جۆرێک لە مامەڵەی خراپ و نایاسایی بووبیێتەوە. هەروەها هەر کەیسێکی نا ئاسایی و زۆر جیاوازی هەبێت کە پێویست بە هاوکاریی بەپەلەی فیدراسیۆنی پەنابەران بکات.

پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوی خوارەوە:-

موبایل :- ( 07719671551 یان 07719641881 ) نۆرماڵ (0533204399)

ناونیشان: عێراق،هەرێمی کوردستان – پارێزگای سلێمانی گەڕەکی ١٠١ی شۆڕش خانوی ژمارە (٩) نـزیک بـاخـی گـشتی

کاتەکانی کارکردن: یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر (09:00)ى بەیانى تا (14:00)ى دوانیوەڕۆ جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەمە.

وێبسایت:
www.ifir.info

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com