ئەو فاکتەرانەی تەنگیان بە ئێران هەڵچنی

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، دۆخی ئێران روو لە ئاڵوگۆڕی جددیە و هەموو فاكتەرەكانی ناسەقامگیری تێدا بەدی دەكرێ، کە بە جۆرێك رژیمیان خستۆتە تەنگژە و پێناچێ لەو قەیرانە خۆی بۆ ڕزگار بكرێ.

بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، بارودۆخی ئێران گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بە گوتەی شارەزایان و چاودێرانی سیاسی، باری ئابووری و هەژاری نەبوونی ئازادی خەڵکی وەزاڵە هێناوە و پێناچی دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران چارەسەری ناڕەزایەتی و گوشارە نێودەوڵەتییەکان بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەتا ناسر سەقزی، ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە بارەی ئەو دۆخە نوێیە، کە هاتۆتە ئاراوە رایگەیاند: هەلومەرجی سیاسی ئێران روو لە ئاڵوگۆڕی جددیە و هەموو فاكتەرەكانی ناسەقامگیری تێدا بەدی دەكرێ. هەر لە داڕمانی ئابوری تا تێكچوونی باری ئەمنی و كۆمەڵایەتی و تەقینەوەی ئیعتیرازاتی جەماوەر، بە جۆرێك رژیمیان خستۆتە تەنگژە، كە پێناچێ لەو قەیرانە خۆی بۆ ڕزگار بكرێ.

عەتا ناسر سەقزی دەڵێت، بارودۆخی كوردستانیش جیا لە ئێران نیە‌و خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات زیاتر لە هەمیشە دژایەتی كۆماری ئیسلامی دەكەن‌و لەماوەی یەك ساڵی رابردوو ئەو ناڕەزایی خۆپیشاندانانە دەرخەری ئەوەن، كە چتر خەڵكی كورد هیچ ترسێكیان لە دامودەزگا سەركوتگەرەكانی رژیم نەماوە.

ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێیوایە، شۆڕش‌ و بزووتنەوەی ئەمجارەی خەڵكی ئێران‌ و ناڕەزاییەكان، ناڕەزایی خەڵكی برسی‌ و وەزاڵەهاتووە‌ و، كە “بێجگە لە زنجیرەكانیان هیچیان نییە لەدەستی بدەن”، هەر بۆیە چیتر زیندان‌، ئەشكەنجە‌ و ئێعدام، خەڵك ناترسێنێت.

ناسر سەقزی زیاتر روونی دەکاتەوە و دەڵێت “ئەوەی ئاشكرایە كۆماری ئیسلامی چ لەدەرەوە‌و چ لەناوخۆ، توشی گوشاری جددی بووە‌ و گۆڕانكارییەكان بەڕێوەن. بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەی كوردی رۆژهەڵات‌ و حیزبەكانی دەبێت بیكەن، یەكگرتووی‌و پێكەوە كاركردنە. لەم پێناوەشدا هەوڵی جددی دراوە‌و لەماوەی رابردوو ناوەندی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە پێنج حیزبی رۆژهەڵات پێكهاتووە، كە هەوڵ بۆ سازدانی چەترێكی هاوبەش یان بەرەی كوردستان یان هاوپەیمانییەك دەدات، كە هەموو حیزبەكانی كوردستانی ئێران تێیدا بەشدار بن‌ و دژ بە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی كاری هاوبەش بكەن”.

لە بارەی چاوەڕوانی خەڵک لە حزبەکانیان عەتا ناسر سەقی گوتی “یەكگرتووی‌ و پێكەوە كاركردن، هەمان ئە چاوەڕوانییەیە، كە ساڵانێكی زۆرە خەڵكی خۆمان لە حیزبەكانی خۆیان دەوێت‌ و هیوادارم ئەم رەوتە بەخێرایی بەرەوپێش بچێت هیوا بۆ خەڵكی كوردستان بگەڕێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com