ئۆردن و روسیا لەبارەی ئاگربەستی سوریا گفتوگۆ دەکەن

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئۆردن، رۆژی دووشەممە ٢ی جولای رایگەیاند، عەمان بەم زووانە لەبارەی پێکهێنانی ئاگربەست لە باشوری رۆژئاوای سوریا و ئاسانکاری بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە ناوچەکە،گفتوگۆ دەکەن.

ایمن الصفدی، وەزیری دەرەوەی ئۆردن گوتیشی: لەم بارەوە لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە مۆسکۆ کۆدەبێتەوە.

بە پێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، تاکوو ئێستا نزیک بە ١٦٠ هەزار کەس لە ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای سوریا ئاوارە بوونە.

هەر لەم پەیوەندیەدا گوتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش، لە نوێترین ئاماردا رایگەیاند “ژمارەی ئەو کەسانەی، کە لە ئەنجامی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی باشوری رۆژئاوای سوریا ئاوارە بوونە، گەیشتۆتە ٢٧٠ هەزار کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com