نوچەنێت-تایمز
پێگەیەکی بەریتانی ئاشكرای دەکات، ئێران مەشق و راهێنان بە چەکدارانی تاڵیبان دەکات و ئامانجی ئەم کارەی تاران، کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ و داعشە لە ئەفغانستان.
هاوکات لە گەڵ ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، رۆژنامەی تایمزی بەریتانیا، لە راپۆرتێکی ئەمڕۆی خۆیدا بە ناونیشانی باشترین شەڕڤانانی تاڵیبان لە لایەن ئێرانەوە مەشقیان پێدەکرێ ودەڵێت، سەدان کەس لە چەکدارانی تاڵیبان لە ئەکادیمیا سەربازییەکانی ئێران لە لایان هێزە تایبەتەکانی ئەم وڵاتە مەشق و راهێنانیان پێدەکرێ. ئەمەش نیشانەی هەژمون و ئێرانە لە ئەفغانستان.
رۆژنامەی تایمز، لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەفغانی و ئەندامانی تاڵیبان بڵاوی کردۆتەوە، کە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی تاڵیبان نیشانەی پاڵپشتی ئێرانە لەم رەوتە و رادەی و ئاست و ماوەی خولەکان بێ وێنەیە.