نوچەنێت-ئیرنا
جێگری بەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسیای ناوەندی و باشور، داوا لە پاکستان دەکات گوشارەکانی بۆ سەر تاڵیبان توندتر بکاتەوە و هاوکات دەڵێت، شکستهێنانی رەوتی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان تاڵیبان و دەوڵەتی ئەفغانستان قابیلی قبوڵ نییە.
ئالیز وۆڵز، ئەمڕۆ دووشەممە،٢ی جونەی، بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی پاکستان و رەوتی گفتوگۆکانی ئاشتی تاڵیبان وئەفغانستان گەیشتە پاکستان.
پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئیسلام ئاباد، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی ئەم بەرپرسە ئەمریکایە و بەرپرسانی پاکستان دەبێت.