نوچەنێت-معا
محەمەد العمادی، سەرۆکی لیژنەی قەتەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەزە ئاشکرای دەکات، ئیسرائیل سەبارەت بە دۆخی مرۆیی ئەم ناوچەیە لە گەڵ بزووتنەوەی حەماس، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە دانوستاندایە.
العمادی دەشڵێت:ئەم وتووێژانە بە ئاگاداری لایەنی ئەمریکی بەرێوە دەچێت و کۆمەڵێک پلان و پرۆژەی ژێرخانی لە خۆدەگرێت.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان حەماس و ئیسرائیل نەکراوە، بەڵام هەردوو لا بە چاودیری ئەمریکا، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە هەوڵدان.
العمادی ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەوان خوازیاری هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کەرتی غەزەن و ئەم داوایان ئاراستەی ئیسرائیل وئەمریکا کردووە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە.