نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢-٧-٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، کە ئەمڕۆ و سبەی سێ شەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت.