نوچەنێت
بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی پێكهاتە جیاوازەکان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كرد، کە سەردانی دانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
شانده‌كه، له باڵیۆز مارك گرین به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، جیڤ ڤۆرتنبێری ئه‌ندامی كۆنگرێس، فرانك وۆڵف ئه‌ندامی خانه‌نشینی كۆنگرێس، باڵیۆز سام براونبارگ نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئازادیی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی، كین گرۆس كونسولی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوون.
شاندەکە وێڕای دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ له‌خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین كراوه. پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند.
نێچیرڤان بارزانی، پشتگیری خۆی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە، کە پێكهاته‌كان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژویی قوڵیان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه به پێویستی زانی متمانه‌یان بۆ دروست بكرێت تاكو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.