بڕیار لە بارەی کشانەوەی ئێران لە سوریا دەدرێت

0

نوچەنێت-سی.بی.ئێس

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا ئەمریکا لە دیدار لە گەڵ هاوتا روسیەکەی، باسی کشانەوەی ئێران لە سوریا دەهێنێتە ئاراوە و، داوا لە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دەکات، بۆ كشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا، گوشار بخاتە سەر تاران.

جۆن بۆڵتۆن،راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە،١ی جونەی لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سی.بی.ئێس، ئاشکرای کرد بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا، تەوەریکی سەرەکی دیدار و گفتوگۆی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمیر پوتین،سەرۆکانی ئەمریکا  وسوریا دەبێت.

بۆڵتۆن راشیگەیاند، ئەم  هەنگاوە رێگا بۆ رێککەوتنی ئەمریکا  وروسیا خۆش دەکات و، کارئاسانی بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ دەکات.

لە بارەی متمانە کردن بە روسیا، پرسیارێک ئاراستەی بۆڵتۆن کراو و لە وەڵامدا راوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی گوتی، پێشتریش لە سەردەمی سەرۆکایەتی بۆش، ئەم دوو وڵاتە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هاوکاری یەکتریان کردووە، دەبێ چاوەڕێی دیداری هەردوو سەرۆک بین تابزانین چی روو دەدات..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com