هەواڵێک لەسەر دۆخی ئابوری ئێران

0

 

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکوەزرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئابوری ئێران لە خراپترین هەلومەرجدایە و رژێمی کۆماری ئیسلامی، بە باشی هەست بەم دۆخە دەکات و گاریگەری خولی نوێی گەمارۆکان بە سەر ئەم وڵاتە دیارە.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە،١-٧-٢٠١٨ بە ئاماژەدان بە دۆخی ئابوری ئێران و نائارامیەکانی ئەم دواییانەی ئێران، گوتی، رژێمی تاران لە بری ئەوەی سەرمایە و سامانی ئەم وڵاتە بخاتە خزمەت خەڵکەکەی، بە ملیار دۆلار لە دەرەوەی سنورەکان بۆ کاروکردەوەی تیرۆریستی و دەستدرێکی بۆ سەر وڵاتانی ناوچە تەرخان دەکات.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختیشی کردەوە، خەڵکی ئێران نارەزاییان بەرامبەر بەم دۆخە دەربڕیوە و ئەمەش مافی سروشتی ئەوانە.

دوابەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە، بازاڕی  زێڕ و دراوی ئێرانی توشی شڵەژان بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com