نوچەنێت-ئیرنا
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە،١-٧-٢٠١٨ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ناوی ئەم وڵاتە بە فەرمی لە لیستی رەشی کۆمەڵەی دارایی نێودەوڵەتی دەهێنرا.
بە گوێرەی بانکی مەرکەزی عێراق، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێ کە بانکی ناوەندی عێراق و نوسینگەی بەرەنگاربوونەوە، لە گەڵ سپیکردنەی پارە ودابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆریزم، کاری هاوبەشیان ئەنجام داوە.
كۆمەڵەی دارایی نێودەوڵەتی ٤٩ پێوەری بۆ مامەڵەی بانكی هەیە. هەر وڵاتێك لەو پێوەرانە لابدات دەخرێتە لیستی رەشەوە، كە لەڕووی مامەڵەی بانكی و پێدانی قەرزەوە ئاستەنگ و كێشەی بۆ دروستدەكرێت.