داوای هەموار کردنەوەی ئەم یاسایە دەکرێت

0

نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، دەستەکەیان پێشنیاریکردووە یاسای ژمارە ١٦ی ساڵی ١٩٩٣ هەموار بکرێتەوە، کە تایبەتە بە هەڵگرتن و مۆڵەتی چەک.

بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، حاڵەتەکانی کوشتن و تەقەکردن لە هەرێمی کوردستان، زیادی کردووە. بەم هۆیەوە حکومەتی هەرێم، بۆ رێگرتن لەم حاڵەتانە،کۆمەڵێک ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتۆتەبەر.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەچارەسەرکردنی دیاردەی چەکداری لەهەرێمی کوردستان، رایگەیاند”پێشنیارمان کردووە یاسای ژمارە ١٦ی ساڵی ١٩٩٣ هەموار بکرێتەوە، کە تایبەتە بە هەڵگرتن و مۆڵەتی چەک لە هەرێمی کوردستان، هەروەها کۆنترۆڵی بازاڕەکانی کڕین و فرۆشتنی چەکیش بکرێت”.

محەمەد گۆمەشینی دەڵێت، ئەوان داوایانکردووە ئەو چەکانەی مۆڵەتیان دراوە، کاتێک کەسەکە دێت و داوای نوێ کردنەوەی مۆڵەتە کە دەکات، پێویستە ئەم چەکە جارێکیتر بپشکنێندرێت بزانرێت، تاوانی پێئەنجامداوە یان نا، ئایا ئەوکەسە ئێستاش چەکی پێوستە یاننا. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com