ئەم یاسایە بۆ ماوەی ٢ساڵ درێژکرایەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژكرایەوە.

رۆژی١٦-٧-٢٠١٦، کۆتایی بە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ، هات. ئەنجومەنی دادوەری كوردستان، بۆئەوەی دەسەڵات بداتە هێزەكانی ناوخۆ، رای سپاردن كار بە یاسای سزادانی عێراقی بكەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مەردان خدر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند”لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، لە بڕگەی یەکەمدا کە گفتۆگۆکردن بوو لەسەر درێژکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەهەرێم، بەزۆرینەی دەنگی ئەندا مانی پەرلەمان، یاسایەکە پەسەندکرا و بۆ ماوەی دووساڵ درێژکرایەوە”. 

مەردان خدر گوتیشی”لەرووی ئەمنییەوە بۆشایی لەهەرێمی کوردستان دروستبووبوو. دەزگا ئەمنی و دادگاکان، نەیاندەزانی  چۆن مامەڵە لەگەڵ تاوانبارانی کردەوە تیرۆرستییەکان بکەن،  بەڵام دوای پەسەندکردنی یاساکەو بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستان، دەکەوێتە بواری جێ بەجێکردنەوە. ئەو بۆشاییە یاساییەی لەو چوارچێوەیەدا هەبوو، پڕدەكرێتەوە”.

ناوبراو ئاماژە بەوەشدەکات، کە پڕۆژەیەکی هەموارکراو، بۆ یاسای بەرەنگارابوونەوەی تیرۆر ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆکراوە، لەدانیشتنی ئەمڕۆدا، لیژنە تایبەتمەندەكان راسپێردران، بۆ ئەوەی لە ١٥ رۆژی داهاتودا راپۆرتی خۆیان ئامادە بكەن، لە پڕۆژەی هەموارەکەدا ئەو ماددەی تیایە کە ئەو دووساڵە هەڵبگیرێت و ببێتە یاسایەکی هەمیشەیی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com