چەکدارانی داعش، لەم ناوچە کوردییانە بوونەتە مەترسی

0

نوچەنێت:تایبەت

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك رایدەگەیەنێت، گروپی تیرۆرستی داعش لە سنورەکانی کەرکوک و دەوروبەری، مەترسین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان.

لە دوای روداوەكانی  ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، دۆخی ئەمنی کەرکوک ناجێگربووە و جارێکی تر لەسنووری كەركوك داعش سەری هەڵداوەتەوە. لەم چەند رۆژرەدا چەندجارێک، هێرشیان کردە سەر هێزە عێراقییەكان و گوندەكان. كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك، لە بارەی جموجۆڵەکانی داعش لەسنوری کەرکوک رایگەیاند”گروپی تیرۆرستی داعش، لەسنورەکانی کەرکوک و دەوروبەری دروستبووەتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی سنورەکە درووستکردووە. جاری وا هەبووە دوو چەکداری داعش، چوونەتە پارێزگایەکەوە و باری ئەمنی ئەو پارێزگایەیان تێکداوە، ئێستا  کە بە هەزاران چەکداری داعش لەو سنورەدایە، بەدڵنیاییەوە جێگای مەترسییە”.   

سەبارەت بەو سنورانەی، کە داعش جموجۆڵی تێدادەکات سەرحەد قادر، گوتی”لەسنوری قەزای حەویجە، قەزای داقوق و قەزای دوبز جموجۆڵیان زۆرە، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێل لە کەرکوک تەقیوەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش چەکدارانی داعش چوونەتە گوندەکانی کاکەیییەکان و، کۆمەڵێک مەڕو ماڵاتی گوندنشینەکانیان بردووە”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك، ئاماژە بەوەش دەکات، جگەلەوەی داعش هێزی عەسکەرییان لەسنورەکەدا هەیە. ئێستا شانە چەکدارەکانیشیان لە ناو شاردا دەستیان کردووە بەکاری تیرۆرستی، بۆیە بوونی ئەوان لەسنورەکە ‌هەڕەشەیە بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com