گفتوگۆکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و مۆسکۆ دەستی پێکردەوە

0

نوچەنێت-روسیا الیوم

سەرچاوەکانی نزیک لە سوپای ئازادی سوریا ئاشكرای دەکەن، رەوتی گفتوگۆکانی نێوان ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا و ئەفسەرانی روسیا، لە بارەی دەرعا دەستی پێکردۆتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێ، کە ئۆردن نێوەندگیری ئەم پرۆسەی کردووە.

سەرچاوەیەکی بەستراوە بە سوپای ئازادی سوریا رایگەیاندووە، کە شاندێکی دانوستانکاری ئەم سوپای لە ئێستا لە شارۆچکەی بەسرا لە گەڵ ئەفسەرانی روسیا لە گفتوگۆدان.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە شەوی رابردوو، سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لە شکستهێنانی گفتوگۆکانی نێوان دوو لایەن دەکرد.

ئامانجی سەرەکی ئەم گفتوگۆیانە، گەیشتنە بە رێککەوتن سەبارەت بە شارۆچکەی بصری. بە گوێڕەی ئاژانسەکانی هەواڵ، پێشتر داوا لە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا کراوە، کە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان بە دەستەوە بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com