ترەمپ و شای سعودیە لە دژی ئێران رێککەوتن

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، شای سعودیە رەزامەندی لە سەر داوای ئەو، بۆ بردنەسەرەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەربڕیوە.

دۆناڵد ترەمپ، لە تویتێکدا بە ئاماژەدان بە پەیوەندی تەلەفۆنی خۆی لە گەڵ مەلیک سەلمان، شای سعودیە، نووسی: هەر ئێستا لە گەڵ مەلیک سەلمان گفتوگۆم کرد و بۆم شی کردەوە، کە بە هۆی ئاڵۆزی و نائارامی لە ئێران و ڤێنێزۆئێلا، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت تا دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژدا بەرز بکاتەوە، تا جیاوازی نێوان خواست و خستنەڕوو نەمێنێ، بە هۆی ئەوەی، کە نرخەکان لە سەرەوەن. ئەویش قبووڵی کرد.

تاکوو ئێشتا بەرپرسانی سعودیە، بە شێوەی فەرمی لە بارەی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەی ترەمپ و مەلیک سەلمان لێدوانی فەرمییان نەداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com