سەرچاوەیەک ژمارەی هێزەکانی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکات

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

پارێزگای پێشووی نەینەوا دەڵێت، نزیک بە 700 چەکداری داعش، لە نێوان پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین جێگر کراون و هەر دەم ئامادەی هێرشن.

ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا لە گفتوگۆ لە گەڵ شەرقولئەوسەت دەڵێت: بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستدان، 700 کەس لە چەکدارانی داعش بۆ شەڕ و هێرشی دووبارە لە سەر خاکی عێراق و ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین و نەینەوا، جێگیر کراون.

بە گوتەی پارێزگاری پێشووی عێراق، چەکدارانی داعش لە گەڵ سەرکردایەتی ئەم رێکخراوە لە سوریا، لە پەیوەندیدان و سەرباری ئەم 700 کەسە، خاوەنی کۆمەڵێک شانەی نوستوون لە شارە جیاجیاکانی عێراق.

نوجەیفی جەختیش دەکاتەوە، کە ژیانی داعش گرێدراوی قەیرانەکانە و ئەم رێکخراوە بە هۆی قەیرانەکانەوە، رووحێکی تازەی وەبەر دەکرێ.

پارێزگاری پێشووی نەینەوا هەروەها دەڵێت “جۆری شەڕ و پێکدادان و ئامانجەکانی لای داعش گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە چالاکی و بەردەوامی ئەم رێکخراوەیە لە هەلومەرجێکی نوێدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com