مۆسکۆ لەبارەی شەڕ لە گەڵ ئێران هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، شەڕ و بەریەککەوتن لە نێوان ئێران و ئسیرائیل لە سوریا، مەترسییەکی جددی هەژمار دەکرێ و ئەگەری هەیە ئەم بەرەوڕوو بوونەوەیە، بەربڵاو بێتەوە و لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، رۆژی شەممە 30-6-2018، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی کانی ئیسرائیل جەختی کردەوە، کە وڵاتەکەی هێرشی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتر لە سوریا، بە هەڕەشەی جددی دەزانێت.

بۆگدانۆف گوتیشی: هەستمان بەم مەترسییە کردووە، ئەگەری هەیە ئەم  هێرشانە بە رادەیەک پەرە بستێنێ، کە دواتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت، ئەمش دواجار تێکڕای ناوچەکە بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ئەوەشی خستەڕوو، کە مۆسکۆ لەم بارەوە لە گەڵ ئیسرائیل گفتوگۆ دەکات، تاکوو بەر بە رووداوی چاوەڕواننەکراو بگیردرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com