هەوڵەکانی پەرلەمانی عێراق شکستیان هێنا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پەرەلمانی عێراق لە درێژکردنەوەی ماوەی خۆی سەرکەوتوو نەبوو. دەشڵێت “حکومەت بەشێوەی کاربەڕێکەر بەردەوام دەبێت، تاکو ئەندامانی خولی داهاتوو سوێندی یاسایی دەخۆن”  

لە پەرلەمانی عێراق، 60 ئەندام، کە دوو لەوانە کورد بوون، واژۆیان لەسەر پڕۆژە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوە پەرلەمانیانکرد، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی شکستی هێنا. لە لایەلی دیکەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیانێکدا رایگەیاند درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان دەستووری نییە.

ماوەی دەستووری حکومەتی کاربەڕێکەر تەنیا 30 رۆژە. بەو پێیە، لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی چوار، مانگێکیان لەبەردەستە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان رایگەیاند: پەرلەمانی عێراق ماوەکەی کۆتایی پێهات و نەیتوانی تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە، هەروەها ناتوانێت کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجام بدات. بەڵام حکومەت بەشێوەی کاربەڕێکەر بەردەوام دەبێت تاکوو دادگای باڵا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت و خولی نوێ دەستپێدەکات.

موحسن عوسمان دەشڵێت “بەپێی دەستوور، ئەم خولەی پەلەمان وەک خولەکانی پێش خۆی، (خولی یەکەم و دووەم) لێدێت و توانای بڕیار دانی نییە. گوتیشی “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان رێژەی یاسای تەواو نەبوو و شکستیان هێنا لە درێژ کردنەوەی ماوەی ئەم خولە. بۆ ئەوەی رێژەی یاسایی تەواو بێت 26 ئەندامی دیکەیان پێویست بوو، تابگاتە 166 ئەندامی ئامادەبوو.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com