نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێکی پارتی لە عێراق رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوە وە حکومەتی عێراق دەبێتە حکومەتێکی کار بەڕێکەر و پەرلەمانی هیچ دەسەڵاتێکی نامێنێت.
پهرلهمانى عێراق، ئهمڕۆ له دوایین رۆژى تهمهنى خۆیدا، دهیویست كۆببێتهوه، بهڵام رێژهى یاسایى پهرلهمانتاران بۆ كۆبوونهوهكه ئامادهنهبوون و بەم شێوەیەش کۆتایی بەم خولەی پەرلەمان هات، ئەمەش لەکاتێکدایە، کە تاوەکو ئێستا حکومەتی نوێ پێکنەهێنراوە و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند نەکراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. ئەردەڵان نورەدین، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت رایگەیاند “ئەمڕۆ شەممە 30-6-2018، تەمەنی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و پەرلەمان لەسبەیەوە هیچ دەسەڵاتێکی نامێنێت و کۆتایی بە دەسەڵاتەکانی هاتووە. هەروەها لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوە وە حکومەتی عێراق دەبێتە حکومەتێکی کار بەڕێکەر”.
ئەردەڵان نورەدین گوتیشی “لە سبەینێوە عێراق بەبێ سوڵتەی تەشریعی دەبێت، تاکو ئەوکاتەی حکومەتی نوێی عێراق پێکدێت و پەرلەمانتارانی نوێ دەستبەکار دەبن”.
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات، پەرلەمان ناتوانێت بەهیچ شێوەیەك تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، چونکە هیچ رێگەیەکی یاسایی نەماوە بۆ ئەوەی بتوانێت تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە.