نوچەنێت: تایبەت
ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا، بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجام درا. سەرچاوەیەکی ئەمنی -یش دەڵێت “لەسەر پێدانی زانیاری و پێشنیاری هێزی پێشمەرگە بووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، له 9- 12- 2017 سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر داعش ڕاگه‌یاند، به‌ڵام دوای ماوەیەکی کەم لە زۆربەی ناوچەکان خۆیان رێکخستەوە و لە ئێستادا بەرپرسانی کورد نیگەرانی دۆخی کەرکوک و دەوروبەرین، کە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە، توانی کەڵک لە بۆشایی ئەمنی و نەبوونی پێشمەرگە لەو ناوچانە وەربگرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت سەرچاوەیەک لە وەزارەت پێشمەرگە، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە گەڵ هاوپەیمانان، رایگەیاند: ئه‌مڕۆ شەممە 30-6-2018، له چیای قه‌ره‌چۆغ له نزیك مه‌خموور، ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ بە جموجۆڵی داعش ئه‌نجام درا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دەڵێت، زانیاری هەوڵگری و پێشنیاری ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن هێزی ێشمەرگەوە بووە. هەروەها له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاى داعش كوژرا و تەرمی چه‌ند چه‌كدارێكی داعش كه‌وتوونه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه.