نوچەنێت-ئێن.ئێچ.کەی
کەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن.ئێچ.کەی ژاپۆن، ئەمڕۆ شەممە ٣٠-٦-٢٠١٨، ئاشكرای کرد وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، 6ی جولای بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە کۆریای باکور و دواتر سەردانی تۆکیۆ دەکات.
چاوەڕێ دەکرێ، لە سەردانەکەی بۆ کۆریای باکور، مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گەڵ گەورە بەرپرسانی پیۆنگ یانگ و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور، 12-6-2018، لە سەنگاپور دیدار و گفتوگۆیان کرد و رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، کە تاکوو ئێستا وردەکاریەکانی بڵاو نەبۆتەوە.
بە پێی رێککەوتنەکە، ترەمپ بەڵێنی بە کیم جۆن ئون داوە، کە گرەنتی ئاسایشی کۆریای باکور بکات و لە بەرامبەردا پیۆنگ یانگ بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکی خۆی وەلابنێ.