نوچەنێت-ئەوروپا ئۆنلاین
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسێل، رایگەیاند “راگەیێندراوی کۆتایی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لەم یەکێتییە (برێگزیت) پەسەند کرا.
دۆناڵد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەوەشی خستەڕوو، کە برێگزیت بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوەی سەرانی ئەوروپا بووە، کە وێڕای قەیرانی پەنابەران مشتومڕ و گفتوگۆی لە سەر کراوە.
تاسک بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی میشڵ بارنیە، بەرپرسی شاندی دانوستانکاری یەکێتی ئەوروپا بۆ برێگزیت گوتی: راگەیێندراوی کۆتایی برێگزیت پەسەند کراوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا، تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هیوای دەربڕیوە، کە رەوتی گفتوگۆکانی پەیوەست بە برێگزیت خێرایی و بەرەو پێش چوون بەخۆوە ببینێ.
پێشتر راگەیێندراوە، کە پرۆسەی جێبەجێکردنی برێگزیت، تا ساڵی ٢٠١٧ دەگاتە ئەنجامی کۆتایی خۆی.