هۆکاری تەقینەوەی کۆگا تەقەمەنییەکەی هەولێر ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆگایەکی تەقەمەنی لە شارۆچکەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر تەقییەوە. سەرجاوەیەکیش دەڵێت “گەرما و کەمتەرخەمی هۆکاری سەرەکین”.

ئەمە سێیەمجارە کۆگای چەک و تەقەمەنی لە هەولێر ئاگردەگرێت و دەتەقێتەوە، لە مانگی 8ی 2017، لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ئاگریگرت و تەقییەوە و ئەویش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. هەروەها هەر ساڵی رابردوو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگایەکی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە شاری هەولێر لە سەر شەقامی نەورۆز، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما گڕی گرت و تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (30-6-2018) کاتژمێر 4:30، کۆگایەکی گەورەی تەقەمەنی لە شارۆچکەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر تەقییەوە و بەهۆیەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر کۆگاکە کەوت. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە زێرەڤانی، نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند: ئاگرگرتنی ئەو کۆگایە بەهۆی پلەی گەرما و کەمتەرخەمی و ناڕێکی لە دانانی فیشەکەکان بووە وەک ئاگادارم بم ئەو کۆگایە تەنیا فیشەکی جۆراوجۆری تێدابووە، و هیچ جۆرە چەکێکی تێدا نەبووە.

لەبارەی زیانی گیانی و ماددی کۆگاکە ئەو سەرچاوەیە گوتی “هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا کۆگاکە زەرە و زیانێکی زۆری پێگەیشتووە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com