نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دارایی روسیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە رێکخراوی بازرگانی جیهانی، سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات و هۆکاری ئەم سکاڵایەی گەڕاندۆتەوە بۆ سەپاندنی پێناسەی گۆمرکی واشنتۆن بۆ سەر هاوردەکردنی ئەڵەمنیۆم و پۆڵا.
مەکسیم ئۆرشکین، وەزیری دارایی روسیا لە بەیانێکدا رایگەیاند: مۆسکۆ بە زووترین کات، ئەم سکاڵایە لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە مانگی مارسی رابردووەوە 25% پێناسەی گۆمرکی لە سەر هاوردەکردنی پۆڵا و 10%ی لە سەر هاوردەکردنی ئەڵەمنیۆم دیاری کردووە.
هەر لەم پەیوەندییەدا، وەزیری دارایی روسیا جەخت دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی راوێژ و گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا دەکات، بەر لەوەی دوا هەڵوێستی خۆیان لە سەر ئەم بابەتە وەربگرن.