نوچەنێت-ئەکسیۆس
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس، بە گێڕانەوە لە چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بابەتی چوونە دەرەوەی ئەم وڵاتەی لە رێکخراوی بازرگانی جیهانی لە گەڵ راوێژکارانی کۆشکی سپی هێناوەتە بەرباس.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەکسیۆس، ئەگەر ئەم بڕیارە لە لایەن ترەمپەوە بدرێ، کۆمەڵێک زیان و شوێندانەری لە ئاستی نێودەوڵەتی بەدواوە دەبێت.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، ترەمپ بەردەوام ئەم پرسیارە دێنێتە بەرباس، کە بۆ دەبێ ئەمریکا ئەندامی ئەم رێکخراوە بێت، ترەمپ پێی وایە ئەم رێکخراوە جیهانییە تێچوویەکی زۆری بۆ ئەمریکا بووە.
چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ئەندامەتی رێکخراوی بازرگانی جیهانی، پێویستە بە پەسەندی کۆنگرێسی ئەمریکا بگات.