رێککەوتنێکی نهێنی ترەمپ و پوتین ئاشكرا دەبێ

0

نوچەنێت-سی.ئێن.ئێن

سەرۆکی ئەمریکا لە دیدار لە گەڵ شای ئۆردن، کە لە رۆژانی رابردوو کۆبوونەوە، جارێکی دیکە بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا هێناوەتە بەرباس.

بە گوێرەی راپۆرتی سی.ئێن.ئێن، دوو سەرچاوەی دیپلۆماسی ئاشكرای دەکەن لە میانی دیداری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مەلیک عەبدوڵڵای دووەم، شای ئۆردن لە کۆشكی سپی، جارێکی دیکە بابەتی کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا هاتۆتە بەر باس و گفتوگۆی لە سەر کراوە.

بە گوێرەی سەرجاوەکان، سەرانی دوو وڵاتی ئەمریکا و ئۆردن بە تێروتەسەلی لە سەر ئەم بابەتە گفتوگۆیان کردووە.

سەرچاوەیەک بە سی،ئێن.ئێنی گوتووە: ترەمپ پێی وایە دەتوانێ لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە سەر ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای سوریا بگاتە رێککەوتن و بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش پەیوەستە بەم ناوچانە.

جێێ ئاماژەیە، ترەمپ مانگی مارسی رابردوو رایگەیاند، کە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا بە زوویی لە سوریا دەکشێنەوە. ئەمە لەکاتێکدا بوو، کە پێنتاگۆن جەختی لە سەر پێویستی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکردەوە.

چاوەڕان دەکرێ ترەمپ لە  کاتی دیدار لە گەڵ پوتین، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە هێلسینکی کۆببنەوە، جارێکی دیکە بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بخاتەوە بەرباس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com