هەڵوێستی نەتانیاهۆ لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، مانگرتن و نائارامیەکانی ئێران، گوزارشت لە گوشاری گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەکات و مانای وایە ئەم گەمارۆیانە شوێندانەر بووە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختیش دەکاتەوە، دانانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، حکومەت تووشی قەیران و سەرهەڵدانی خەڵک دەکات و دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی پشتیوانی لە حکومەت.

بە گوتەی نەتانیاهۆ، خەڵکی ئێران بە باشی دەرهاویشتە و ئەنجامی سیاسەتی توندڕەوانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لە گیرفانەکانیان هەست پێدەکەن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها گوتی: بە پێچەوانەی لێکدانەوەی ژمارەیەک شرۆڤەکار، نوێکردنەوەی گەمارۆکان، خەڵکی لە رژێمی ئێران دوورخستەوە.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەی، نەتانیاهۆ دەڵێت “رژێمی ئایەتوڵڵاکان لە بری وەبەرهێنان بۆ دابینکردنی پێداویستی خەڵک، سامانی ئەم وڵاتە لە دەرەوەی سنوورەکان و بۆ سیاسەتی دەستوەردانەی سەربازی تەرخان دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com