هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان چییە؟

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەندێک کەس هەیە دەستدرێژی کراوەتە سەر ژن منداڵی یان تاڵان کراوە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئازار دراوە، کە گەڕاندنەوەیان ئاسان نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ گێڕانەی ئاوارەكانی نەینەوا، كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق، بە سەرپەرشتیی كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و مەهدی عەللاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامێکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، رایگەیاند: هەرکاتێک کۆچبەری دروست دەبێ، ئەو خەڵکە هەمووی ناگەڕێتەوە شوێنی پێشووی خۆی، لە بەر کۆمەڵێک هۆکار، وەک کاری بازرگانی دەستپێدەکەن، خزمایەتی دروستدەکەن و یان هەندێک کەس لە گوندەوە دێنە شار و بەهی خزمەتگوزارییەوە ناگەڕێنەوە. ئەگەرێکی دیکەش ئەوەیە، کە بابەتی خزمەتگوزاری گشتییە، وەک رێگاو بان و ئاو و کارەبا و خوێندنگە. دەشڵێت “هەندێک کەس هەیە دەستدرێژی کراوەتە سەر ژن منداڵی یان تاڵان کراوە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئازار دراوە، کە گەڕاندنەوەیان ئاسان نییە.

موحسن عوسمان دەشڵێت، ئەو حزبانەی کە دەسەڵاتن هەندێکجار خۆیان دەبنە رێگر بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، جۆرێکە لە چوارچێوەی بازرگانی؛  لەبەر ئەوە لە ئێستادا گەڕاندنەوەیان زەحمەتە. هەروەها هیچ گەرەنتییەک نییە، کە ئەوانە لە رووی ئەمنییەوە پارێزراون.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات، کە کەش و هەوایەکی وا دروست نەبووە، کە ئەو پەنابەرانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. پێش هەڵبژاردنیش حەیدەر عەبادی لە بارەی ئەو پەنابەرانەوە لە چەند خاڵێکدا بەڵێنی دا، بەڵام لە بەر دۆخەکە پێیان جێبەجێ نەکرا. دەشڵێت “لەو بڕوایەدام ناتوانرێت بەم زووانە بتوانن ئاوارەکان بگەڕێننەوە شوێنی خۆیان”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com