هەڵوێستێکی پارتێکی تورکمانی لەبارەی کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی رایدەگەیەنێت، کورسی کۆتاکان لە پەرلەمان شتێکی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی هەوڵێکی سیاسییە.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو دا پرسی کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان، بووەتە جێگای نیگەرانی کەمە نەتەوەییەکان و بەهەوڵێکی سیاسیشی دەزانن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان، رایگەیاند “کورسی کۆتاکان لە پەرلەمان شتێکی زۆر گرنگە بۆ هەرێم، چونکە نوێنەرایەتی پێکهاتەکان دەکات، ئەگەر کۆتا نەبێ نوێنەرەکان ناتوانن بەشێوەیەکی دیموکراسی و بە هەڵبژاردن نوێنەرەکانی خۆیان هەڵبژێرن ئەم سیستەمی کۆتا هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمونەیەکە و نازناوی هەرێمی باشتر کردووە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بۆیە پێویستە کورسی کۆتاکان هەر بمێنێ”.   

محەمەد سەعدەدین، گوتیشی “هەوڵێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام ئێمە دژی ئەو هەوڵانەین و لەگەڵ حیزبە هاوپەیمانیە کوردستانییەکانیش هەوڵدەدەین ئەم کورسیانە بەشێوەیەکی زیاتر و تۆکمەتر بچەسپێت، بۆئەوەی هەم نەتەوەکان نوێنەرایەتییان هەبێت لەپەرلەمان و لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم، چونکە ئەوان بەشێکن لە هەرێمی کوردستان”.   

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان، هەوڵێکی سیاسییە و لەپێناو بەرژەوەندی حیزبەکانیان دەیانەوێت کەمبکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com