ئەم وڵاتە کڕینی نەوتی ئێران رادەگرێ

0

نوچەنێت-تسنیم

وەزارەتی نەوتی هیند داوای لە پاڵاوگەکانی ئەم وڵاتە کردووە خۆیان بۆ گەمارۆکانی سەر ئێران ئامادە بکەن و بیر لە جێگرەوە بۆ نەوتی ئێران بکەنەوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا دەڵێت لە مانگی نۆڤەمبەرەوە هاوردەکردنی نەوتی ئێران دەبێ لە لایەن کڕیاران و هاوپەیمانانی واشنتۆن بگاتە کەمترین ئاستی خۆی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەم داوایەی وەزارەتی نەوتی هیند بە ئاماژەی دادەنێ، کە بەو پێیە هیند لە ژێر گوشار و داوای واشنتۆن، پەیوەندی بازرگانی خۆی لە گەڵ ئێران دادەخات.

هیند پێشتر رایگەیاندبوو، کە گەمارۆکانی ئەمریکا بە شێوەی یەکلایەنە رەتدەکاتەوە و لە بەرامبەردا پابەندی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت.

هیند لە دوای چین، دووەمین کڕیاری نەوتی ئێران هەژمار دەکرێ، کە پەیڕەوی لە بڕیارەکەی واشنتۆن دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com