نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی هەمواری پڕۆژە یاسای میلاکات لە هەرێم، ده‌رچوانی به‌شی زانسته سیاسییه‌كان ناونیشانی وه‌زیفییان پێ دەدرێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌رده‌وام قوتابیان و ده‌رچووانی به‌شی زانسته سیاسییه‌كان، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان ده‌كرد و یاداشتیان پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرد و داوای به‌ركاركردنی یاسای میلاكاتیان ده‌كرد، رۆژی دووشەممە ٢٦-٦-٢٠١٨ پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای میلاکاتی هەمورارکردەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فەرحان جەوهەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هەموراری یاسای میلاکات لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستاندا پڕۆژە یاسای میلاكات هەموار کرایەوە؛ ئێستا ئەو یاسایە به‌ركاركراوە، بەپێی یاساکەش ده‌رچوانی به‌شی زانسته سیاسییه‌كان ناونیشانی وه‌زیفییان پێ دەدرێت”.
فەرحان جەوهەر دەڵێت “ئێمە پێمانوایە یاسایەکی باشبوو، چونکە بەپێی یاساکە هەر کاتێک حکومەت دامەزراندنی کردەوە، قوتابیانی دەرچووی زانستەسیاسییەکان، وەکو ئەوانیدیکە دەرفەتی ئەوەیان پێدەدرێت، کە فۆڕمی دامەزراند پڕبکەنەوە”.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، هەمواری پڕۆژەیاسای میلاکات لەسەر پێشنیاری فراکسیۆنەکەی ئەوان بووە و چەندین بەشی تریش ماوە، کە دەبێت ئەوانیش چارەسەربکرێت.