نوچەنێت-ئاڕ.تی عەرەبی
سەرۆکی روسیا باس لە کەشانەوەی زیاتر لە هەزار سەرباز و نزیک بە ٣٠ فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی وڵاتەکەی لە سوریا دەکات.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 28-2018) لە گوتارێکد رایگەیاند: رەوتی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا دەستی پێکردووە و تاکوو ئێستاش درێژەی هەیە.
سەرۆکی روسیا جەختیشی کردەوە، کە لە رۆژانی دواییدا، ١٣ فڕۆکەی شەڕکەر و ١٤ فڕۆکەی بێ فڕۆكەوان و هەزار و ١٤٠ سەربازی ئەم وڵاتە خاکی سوریا-یان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.