نوچەنێت-ئاژانسەکان
مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کۆدەبێتەوە و پرسی ئێران تاوتوێ دەکات.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا رایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو لە برۆکسێل لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆدەبێتەوە.
پەمپیۆ لە میانی گوتارێکدا لە ئەنجومەنی سینای ئەمریکا، بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کاریگەری و نفوزی ئێران لە سەر ئەم وڵاتە کەم دەکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، کە بە وردی چاودێری دۆخی عێراق دەکەن و هەوڵەکانیان بە ئاراستەی پێکهێنانی دەوڵەتێکە، کە کەمترین کاریگەری ئێرانی لە سەر بێت.