مێرکل لەبارەی ئایندەی ئەوروپا هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-ئێکسپرێس

راوێژکاری ئەڵمانیا بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسێل، هۆشداری لە بارەی ئایندەی ئەم یەکێتییە دەدات و دەڵێت “داهاتووی یەکێتی ئەوروپا گرێ دراوە بە چارەسەری قەیرانی پەنابەران.

ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: ئەوروپا لە گەڵ کۆمەڵێک گرفت بەرەوڕوویە، بەڵام ئەو کێشانەی، کە پەیوەستن بە قەیرانی پەنابەری، رەنگە ئایندەی یەکێتی ئەوروپا بخاتە ژێر کاریگەری و مەترسییەوە.

مێرکل هەروەها خوازیاری رێکاری هەمەلایەنە بۆ چارەسەری قەیرانی پەنابەرانە و جەختی لە سەر هەڵوێستی و رێکاری هاوبەشی وڵاتانی ئەنجام لەم یەکێتییە کردەوە.

راوێژکاری ئەڵمانیا جەختیشی لە سەر چارەسەری قەیرانی پەنابەران کردەوە و گوتیشی “تەنها چارەسەر ئەوەیە، کە بەم رێگەوە نیشان بدەین خاوەنی بەها و روانگەی هاوبەشین، بەڵام ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، بەهاکانمان لە ژێر پرسیاردایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com