نوچەنێت-ئاژانسەکان
بێهرووز بونیادی، نوێنەری شاری کاشمەر لە پەرلەمانی ئێران، لە گوتارێکدا هێرشی دەکاتە سەر بەشار ئەسەد و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکانی سوریا و روسیا.
ئەم ئەندام پەرلەمانەی ئێران دەڵێت: بەو پەڕی بێ شەرمییەوە دەبینی، کە بەشار ئەسەد، بە هاودەنگی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، رۆڵ و ئامادەیی و شەهیدبوونی پارێزەرانی حەرەم لە سوریا، کەم ڕەنگ و بێ نرخ نیشان دەدەن و تەنانەت حاشای لێدەکەن.
بونیادی لە پەرلەمانی ئێران گوتیشی “بە دوور نییە ئەم دوو مۆرە سیاسییە، کە مەبەست بەشار ئەسەد و ڤلادیمیر پوتینە، بە زوویی بەرژەوەندیەکانی ئێران بکەنە قوربانی بەرژەوەندیی بنیامین نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ.
ئەم لێدوانەی بێهروز بونیادی لە پەرلەمانی ئێران، هێرشێکی کەم وێنەیە، کە هاوکاتە لە گەڵ داواکاری کۆمیسیۆنەکانی بەرنامە و بودجە و دارایی پەرلەمانی ئێران بۆ گۆڕینی تیمی دارایی حەسەن روحانی.